Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
03 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
زانای فیزیای به‌ناوبانگی جیهان، ستیفان هاوكینگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌و بڕیاره‌ی ده‌ریكردووه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككهوتننامەی پاریس تایبەت بە گۆڕانکاری ئاووهەوا ره‌نگه زیان به جیهان بگه‌یه‌نێت.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی بی بی سی، هاوكینگ هۆشداری دا له‌وه‌ی كه تره‌مپ گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه له بڕیاری كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككهوتننامەی پاریس تایبەت بە گۆڕانکاری ئاووهەوا، ئه‌وه‌یش ره‌نگه ببێته هۆی گۆڕانكاری ئاووهه‌وا.
گوتیشی: "ره‌نگه ئه‌و هه‌نگاوه جیهان بكاته هه‌ساره‌یه‌كی وه‌ك ڤینۆس".
هاوكینگ باسی له‌وه كرد كه دوژمنكاری له سروشتی مرۆڤدا هه‌یه، ته‌نها ریگایه‌ك بۆ مانه‌وه ژیانه له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كی دیكه.
هۆکینگ ئاماژەی بەوەکردووە کە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی کە پێکدادانەکانی سەر گۆی زەوی کەمیان کردبێت و بە سەربازییکردنی تەکنەلۆجیاش ئەم دۆخەی بەرەو دۆخێکی مەترسیدار بردووە.
باسی لەوەشکردووە ''باشترین ئومێد بۆ ئەوەی رەگەزی مرۆڤ بمێنێتەوە ئەوەیە کە لە بۆشایی ئاسماندا وڵات درووست بکات''.
ستیفان هۆکینگ تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە بە هۆی ئەو نەخۆشییەی هەیەتی لە میانی دوو بۆ سێ ساڵدا گیان لەدەست دەدات، بەڵام دوای ٥٤ ساڵ ئەگەرچی بێهێزترە و لەسەر کورسی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە بەڵام هێشتا کاردەکات و گوتاری زانستیی دەنووسێت.
لێکۆڵینەوەکانی هۆکینگ بۆ زیاتر لە ٤٠ زمانی جیهان وەردەگێڕدرێن و لە ناوەندە زانستییەکاندا لەدوای ئەلبێرت ئەنشتاینەوە بە گەورەترین بلیمەت دەزانرێت.
رێككهوتننامەی پاریس تایبەت بە گۆڕانکاری ئاووهەوا کە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە و وەک دوایین پرۆتۆکۆل لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی پاریس‌دا ئامادەکرا مەبەست لێی کەمکردنەوەی رێژەی گازێکی دیارییکراوە لە هەوادا و دابەزاندنی زیانەکانی بۆ کەمترین رێژە. رێککەوتننامەکە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە میانی کۆنفرانسی پاریس‌دا کرایە بڕیار و لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦دا، واژووکرا.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە یەکی حوزەیرانی رابردوودا رایگەیاند کە وڵاتەکەی لە رێككهوتننامەی پاریس تایبەت بە گۆڕانکاری ئاووهەوا کشاوەتەوە.