Hemin Hüseyin
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2019
هه‌ولێر-AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی داوا له هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌وتی دژ به داعش ده‌كات كه به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژی دابڕێژنه‌وه بۆ له‌ناوبردنی داعش.
له‌میانی به‌شداریكردنییان له رێوڕه‌سمی پازده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كاره‌ساتی یه‌كی شوبات، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له گوتارێكدا داوای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كرد كه پلانێكی ستراتیژی و تۆکمه دابنێن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاماده‌ییشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری هه‌ماهه‌نگی ئه‌م پلانه.

له ڕێورهسمهكهدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی: ''بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و سەرکردەکانی لە کوردستانی عێراق، ھەمیشە ئامانجی توندڕەوان و تیرۆریستان بوون. لەگەڵ ئەوەشدا بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان ھیچ کاتێک پەنای نەبردووەتە بەر تیرۆر و ھەمیشە لە بەرەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بووە. شۆڕشی کوردستان لەپێناو گەیشتنی گەلی کوردستان بووە بە ئامانجەکانی لەسەر خاکی خۆی، بۆیە ھێرش و دەستدرێژی و تیرۆر، کاری گەلی کوردستان نەبووە، بەڵکو بەرگریکردن و ئازادیخوازی لەسەر خاکەکەی، ڕێگەی خەباتی بەردەوامی شۆڕشگێڕانی ئەم وڵاتە بووە. لەبەرئەوە پاراستن و مانەوەی پێکەوەژیان و لێبووردەیی لە کوردستان، رێگرێکی گەورە بووە لە فراوانبوونی مەترسیی تیرۆر و ھزری توندڕەوی لە ناوچەکەدا''.

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی ''ئەم تایبەتمەندییە و رۆڵی گەلی کوردستان و بزووتنەوە سیاسییەکەی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا رۆڵی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێگرتن لە توندڕەوی و تیرۆر، زیاتر لە ھەموو کاتێک، لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا بۆ جیھان بە روونی و گەورەیی دەرکەوت''.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به گرووپه تیرۆریستییه‌كانی داعش كرد و گوتی ''داعش بەشێکی زۆری عێراق و سووریا و ناوچەی دیکەی وێران کرد، مەترسییەکی زۆری بۆ سەر بنەماکانی ئازادیی ژیان و ئاسایشی جیھان دروست کرد. راستە ئێستا ھەبوون و مەترسیی داعش کەم بووەتەوە، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە لەناو نەچووە، لەبەر ئەوەش دەبێت ھاوپەیمانیی دژی داعش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئێستاش حیسابێکی سەربازی و ئەمنیی جددی بۆ ئەو مەترسییە بکەن، ھەروەھا دەبێت لەرووی ھزرییشەوە، بە بەرنامە و ستراتیژێکی روونەوە، رووبەڕووی تیرۆر و بیری تیرۆر ببینەوە''.نێچیرڤان بارزانی گوتیشی'' بەردەوامبوونی جموجوڵ و ھێرشەکانی داعش لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق بۆ ھەموو لایەکمان ئاشکرایە و مایەی مەترسییەکی جددیە بۆ ئاسایشی عێراق بەگشتی. ئەگەر بە جددی رێگەی لێنەگیرێت، مەترسیی زیاتر و فراوانتربوونی ھەیە''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ئاماری قوربانییه‌كانی شه‌ڕی دژ به داعش كرد و گوتی: ''پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بە هه‌زار و ٧٢٦ شه‌هید و، ٤٢ بێسەروشوێن و، ١٠ ھەزار و ٧٢٠ بریندار، بە ئیرادەیەکی گەورە و بە چەک و توانایەکی یەکجار زۆر کەم، ھێزێکی ھەرە سەرەکیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بوو''.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: ''پێشمەرگەی کوردستان کە بۆ یەکەمجار ھێرشەکانی تیرۆری لەسەر زەوی وەستاند و لە شنگال و مەخموور و لە کەرکووک و گەرمیان بە ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی داعشی تێکشکاند، ئێستاش ئامادەیە ھەموو ھاوکارییەکی ھێزەکانی عێراق و ھاوپەیمانانیی نێودەوڵەتی بکات لەپێناو نەھێشتنی ھەبوون و مەترسیی تیرۆرستان لە عێراقدا بەتەواوی. زەمینەی ئەو ھاوکارییەش ئێستا لە ھەموو کات باشترە، بەتایبەتی کە ئێستا کەشێکی باشی ئەرێنی لەنێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراقدا ھەیە''.