Abdullah Shukur
20 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2017
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند کە ڤیتالی چورکین لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا لە شوێنی ئەرکەکەی گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند کە، چورکین رۆژێک پێش جەژنی لەدایکبوونی لە شوێنی ئەرکەکەی لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا لە شاری نیۆرک گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسانی نزیکی چورکین کرا.
چورکین لەوەتەی ٨ی نیسانی ٢٠٠٦ ئەرکی نوێنەری ھەمیشەی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەبرد.
نوێنەری تایبەتی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ماسیۆ رایکرۆفت لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند کە دڵگرانە بە بیستنی ھەواڵی گیانلەدەستدانی ڤیتالی چورکین کە ھاوڕێیەکی نزیکی خۆیەتی.