Betül Yürük,Rewa Mahmood Hasan
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
نیویۆرک - AA
نووسەری ئەمریکی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ-ی ئەدەبی تۆنی مۆریسۆن لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لێپرسراوی میدیایی مۆریسۆن، ئالفرید نۆپف لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نووسەر تۆنی مۆریسۆن کۆچی دوایی کردووە.
مۆریسۆن لە ١٩٩٣ دا خەڵاتی نۆبڵی لەبواری ئەدەبیدا وەرگرت و بەوەش بووە یەکەم ئافرەتی رەشپێستی ئەمریکی کە ئەو خەڵاتە بۆخۆی بەرێت.
مۆریسۆن خاوەنی ١١ بەرهەمە، لە ١٩٨٨ بەرهەمی''Beloved'' خۆشویستراوی بڵاو کردەوە و بەهۆیەوە خەڵاتی پولیتزەر-ی وەرگرت.
مۆریسۆن لە ٢٠١٢ دا لەلایەن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا باراک ئۆباماوە بەپێدانی "مەداڵیای ئازادی" خەڵات کرابوو.