Ramal Mahmood
26 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2017
نیویۆرک-AA
سەرۆکی مەکسیک، ئێنریک پێنا نێتۆ رایگەیاند پارەی ئەو دیوارە نادەن کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دروستکردنی داوە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا.
دوای واژووکردنی پڕۆژە بڕیاری دروستکردنی سنوور لەنێوان ئەمریکا و مەکسیک لەلایەن ترەمپەوە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا نێتۆ ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی باوەڕی بە دروستکردنی دیوار و بەربەست نییە. ئەوەیشی خستە روو کە وەک سەرۆکی مەکیسک داکۆکی لە بەرژەوەندییەکانی مەکسیک و مەکسیکییەکان دەکات. گوتیشی: "مەکسیک بانگهێشتی گەلی ئەمریکا دەکات بۆ دۆستایەتی و بانگهێشتی حکوومەتی ئەمریکاش دەکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتن".
نێتۆ هیچ لێدوانێکی نەدا لەبارەی ئەوەی کە ئایا سەردانەکەی بۆ واشنتۆن لە ٣١ی ئەم مانگە بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە.
گەورە بەرپرسانی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە داوایان لە نێتۆ کردووە سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی هەڵبوەشێنێتەوە.