Yusuf Soykan Bal
17 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2026
لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)دا بۆ سهر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوەکە بهناوی ئەحمەد کازانجی لە ناوچە سنوورییەکاندا دەستگیر کرا و گواسترایەوە بۆ تورکیا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووه، میت ئۆپەراسیۆنێکی دژی پێکهاتەی میدیایی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ویلایەتی خۆراسان (ISKP) ئەنجام داوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەحمەد کازانجی کە ناوی نهێنیی "ئەبو عوبەیدە" و "ئەبو ئیبراهیم"ی بەکاردەهێنا دەستگیر کرا، دوای دەستگیرکردنی بەرپرسی پێشووی میدیای داعش لە تورکیا، ئۆزگور ئاڵتون ئهم شوێنی گرتووهتهوه.
لە ئەنجامی کارە هەواڵگرییەکانی میت دهركهوت کازانجی لە تورکیاوە چووەتە ناوچەی ئەفغانستان-پاکستان و لەوێ بووەتە ئەندامی ڕێکخراوەکە و، دوای دەستگیرکردنی ئۆزگور ئاڵتون ئهركی ئهوی گرتووەتە ئەستۆ.
ئاماژە بەوە کرا ئەحمەد کازانجی کە پێشتر لە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر چەکدارانی داعش لە پاکستان ڕزگاری بووه، هەوڵیداوە بە نایاسایی بگەڕێتەوە بۆ تورکیا بۆ بەردەوامیدان بە کارە تێکدەرەکانی، بەڵام لە لایەن میتهوه لە ناوچەیەکی سنووری دەستگیرکرا.
کازانجی لە دانپێدانانەکانیدا پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئۆزگور ئاڵتون، مەشقە ئایدیۆلۆجی و سەربازییەکانی و کارە میدیای و پڕوپاگەندەییەکانی ڕێکخراوەکەی ئاشکرا کرد، کە ئەمەش بووە هۆی پووچەڵکردنەوەی پیلانە تێکدەرەکانی داعش بۆ سەر تورکیا و ئاشکرابوونی تۆڕی گواستنەوەی چەکدارانیان.