نیودەلھی
ھیندستان رایگەیاند: چالاکییە ژێر دەریاییەکانی لەبواری سەربازییدا پەرە پێداوەو مادە ئەتۆمییە عەمبارکراوەکانی ھاوێشتووەتە نێو کەشتییەکی تازەوە کە بۆخۆی دروستیکردووە.
ھیندستان پێشووتر کەشتی ژێر دەریایی لەڕوسیا بەکرێگرتبوو بۆ ماوەی ١٠ ساڵ و لەبری ئەوە ملیارێک دۆلاری دەدایە روسیا.
سەرۆک وەزیرانی ھیندستان(مانمۆھان سینگ) گوتی "ھیندستان پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە لەبواری بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ئێستا لەدوای وڵاتانی ئەمەریکا، روسیا، ئینگلتەرا، فەرەنسا و چین ھیندستان چووەتە ریزی وڵاتە پێشکەوتووەکانی بواری ئەتۆمی"