Abdullah Shukur
02 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2018
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن شوێنی خۆپیشاندانەکانی دوێنێی پاریسی بەسەرکردەوە کە تیایدا ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر پرسی بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنیان پرۆتێستۆ کردبوو.
ماکرۆن گۆڕەپانی چارلس دێ گول-ی بەسەرکردەوە کە دوێنێ لە لایەن "یەلەگ زەردەکان" خۆیشاندان بەرامبەر بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی تێدا ئەنجام درابوو.
ماکرۆن شەقامەکانی دەوروپشتی ئەو گۆرەپانەیشی بەسەرکردەوە و زانیاری لەبارەی ئەو زیانانە وەرگرت کە بە ھۆی خۆپیشاندانەکان بەر ناوچەکە کەوتووە.
سەرکۆماری فەڕەنسا، دواتریش بەمەبەستی بەشداربوون لە کۆبوونەوەی "قەیران" بەرەو کۆشکی ئیلیزێ بەڕێکەوت.
پۆلیسی فەڕەنسا لەبارەی خۆپیشاندانی بزووتنەوەی ئێلەگ زەردەکان-ەوە لێدوانی نوێی داوە و لەوبارەیەوە رایگەیاندووە "٤١٢ کەس لەوانەی بە ھۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژییەکانی شەقامەکانی پایتەختەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، ٣٧٨ کەسیان خراونەتە بەندینخانەوە".
سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، ئیدوارد فیلیپ و وەزیری ناوخۆ، کریستۆف کاستانییە بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگەکانی وەڵامدانەوەی ناڕەزایەتییەکان و ئەو توندوتیژییانەی لە ئەنجامی ئەوە کەوتنەوە بەتایبەت لە پاریسی پایتەخت.
دوێنی ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە بوینس ئایریس پایتەختی ئەرژەنتین و لە کۆتایی لووتکەی G-20 دا رایگەیاند، ئەوانەی بەرپرسن لە ئاژاوەگێڕییەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و گوتی: "خۆپیشاندەران ئاژاوەیان دەوێت و توندوتیژی قبووڵ ناکەین".
ماکرۆن ھەروەھا بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی پاریسی بە"کۆمەڵێک گێرەشێوین کە ھیچ پەیوەندییەکان بە گوزارشتی ئاشتییانەوە نییە" ناوبرد.