رۆما
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ئیتالیا (جەجیلە کیەنگە) دوای کۆبوونەوەی دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئیتالیا ماتەمینی گشتی بۆ ئەو کۆچبەرە نایاساییانە راگەیەنرا کە لە دوورگەی لامپەدۆس بەھۆی نغرۆبوونی کەشتیەکەیان گیانیان لەدەستدا.
ھەروەھا گوتی" بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی رووداوەکە ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئیتاڵیا بۆ ماوەی دەقەیەک ژیان رادەوەستێندرێت.
لە لایەکی دیکەوە سەرکۆماری ئیتاڵیا جیۆرجیۆ ناپۆلیتانۆ لە لێدوانێکدا بە رادیۆی ڤاتیکانی رایگەیاند کە پاپا فرانسیسکو ئەو رووداوەی بە رووداوێکی شەرمنانە و تراژدیا وەسفکردوە.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ( ئەرنیکۆ لەتتا) بە رێگەی تەلەفوون پەیوەندی بە سەرۆک شارەوانی دوورگەی لامپەدۆساوە کردووە و سوپاسی دانیشتوانی ئەو دوورگەیەی کردووە بۆ میواندۆستیان و بەھاناوەچوونی ئەو پەنابەرانە.
بە ھۆی نغرۆبوونی ئەو کەشتیە کە ٥٠٠ کۆچبەری نایاسایی تێدابوون، زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.