Serdar Açıl
02 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی شەش تیرۆریستیی پەکەکەی لە ناوچەکانی مەتینا و گارا لە باکووری عێراق ڕاگەیاند.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی بلاویکردەوە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست لە ناوچەکەدا، پێداگرانە و بەشێوەیەکی کاریگەر ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سوپای تورکیای قارەمان لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە ناوچەکانی مەتینا و گارا لە باکووری عێراق شەش تیرۆریستیی پەکەکەی لەچالاکی خست".