Tolga Akbaba, Muhammet Torunlu
09 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2026
سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران، عەباس مەسجدی ئارانی ڕایگەیاند لە ٢٨ی شوباتی ڕابردووەوە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆ سەر وڵاتەکەی، سێ ھەزار کەس کوژراون.
عەباس مەسجدی ئارانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا لە ئاکامی ئەو ھێرشانەی کە لە ٢٨ی شوباتی ڕابردووەوە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کراونەتە سەر ئێران تا ئێستا، سێ ھەزار کەس کوژراون.
سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران باسی لەوەش کرد کە ناسنامەی سەرجەم کوژراوەکان، ناسراونەتەوە.