Mehmet Şah Yılmaz,Muhammet İkbal Arslan
11 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2020
لەفكۆشا - AA
لە هەڵبژاردنەكانى سهرۆكایهتی كۆماری قوبرسی توركی باكووردا، بە گوێرەى ئەو داتايانەى كە ئاشكراكراون سەرۆكى پارتى يەكێتیى نيشتيمانیى و سەرۆكوەزيران، ئەرسين تاتار لە پێشەنگدايە.
بە گوێرەى ئەو داتا نافەرمييانەى كە لە لايەن كۆميسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان لە رێگەى تەلەفزيۆنى بايراكى كۆماری قوبرسی توركی باكوور بڵاوكراوەتەوە، لهمیانی جیاكردنهوه و ژماردنى دهنگهكان كە لە دواى كۆتاييهاتنى پرۆسەى دەنگدان لە كاتژمێر ١٨:٠٠ دەستيپێكردووە، سەدا ٩٤،١٧ى سندوقەكان كراونەتەوە.
بهو پێیه به بردنهوهی سەدا ٣٢،٥١ى دەنگەكان سەرۆكى پارتى يەكێتیى نيشتيمانیى، ئەرسين تاتار لە پێشەنگدايە.
كانديدى سەربەخۆ و سەركۆمار مەستەفا ئاكنجى بە بردنهوهی سەدا ٢٩،٦٨ى دەنگەكان لە پلەى دووەمدایە و سەرۆكى گهورهترین پارتی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆكى گشتيى پارتى كۆماريخوازی تورك، توفان ئەرهومران بە كۆكردنەوەى سەدا ٢١،٦٣ى دەنگەكان لە پلەى سێيەمدايە.
لە هەڵبژاردنەكانى سهرۆكایهتی كۆماری قوبرسی توركی باكووردا، ١١ كانديد كێبڕكێ دەكەن كە حەوتيان سەربەخۆن.