Zana Natık Kerem
09 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2026
بۆ یەکەمجار دوای کردنەوەی ئاسمانی عێراق بە رووی گەشتەکاندا، دوو فڕۆکەی نەفەرھەڵگری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا نیشتنەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بۆ یەکەمجار دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستاندنی شەڕی ناوچەکە، دوو گەشتی ئاسمانیی لە ئیمارات و ئوردنەوە بۆ عێراق ئەنجامدراون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، گەشتی یەکەم، فڕۆکەی کۆمپانیای (فلای دوبەی) بوو کە لە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی بەسرە نیشتووەتەوە، گەشتی دووەم فڕۆکەی کۆمپانیای شاھانەی ئوردن بوو کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا نیشتووەتەوە.
ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئاسمانیی عێراق بە رووی گەشتەکاندا کرایەوە.