Tayfun Salcı,1 23
22 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
لەندەن – AA
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە رایگەیاند: "تورکیا مافی خۆیەتی بیەوێت، ئاسایشی سنوورەکانی دەستەبەر بکات".
جۆنسۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە کە لە لایەن سوپای تورکیا ئەنجام دەدرێت، دوا.
جۆنسۆن ئاماژەی بەوە داوە کە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی عەفرین دەکەن و گوتی: "تورکیا مافی خۆیەتی بیەوێت، ئاسایشی سنوورەکانی دەستەبەر بکات. لە پێناو کەمکردنەوەی توندوتیژی و جەختکردنەوە لەسەر گرنگترین ئامانج دەڵێین کۆتایی پێهێنان بە رژێمی ئەسەد بۆ گەیشتنە قۆناغێکی سیاسیی لە سووریا".