Ramal Mahmood
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2017
واشنتۆن – AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، جۆزێف دانفۆرد رایگەیاند لەپێناو خێراترکردنی بەرەنگاربوونەوەی داعش بژاردەی گرنگی بە بەردەوامیدان بە هاوپەیمانێتی توندوتۆڵ لەگەڵ تورکیا پێشکەشی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەین.
جەنەڕاڵ دانفۆرد لە پانێلی "هەڕەشەی جیهانی و ئەولویەتی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا" کە لە ئەنستیتوی بروکینگس لە واشنتۆن رێکخرا، گوتەیەکی پێشکەش کرد.
دانفۆرد خۆی لە زانیاریدان لە بارەی پلانی خێراترکردنی ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی داعش بوارد کە داوای لە ترەمپ و وەزارەتی بەرگری کردووە لە ماوەی ٣٠ رۆژدا پلانێک دابنێن. گوتی: "ئەگەر بڵێم هەموو بژاردەکان پێشکەشی سەرۆک دەکەین راستترە. قسە لەسەر گرنگی هاوپەیمانە تورکەکانمان دەکەین. لە پلانەکانماندا گرنگی دەدەین بە بەردەوامبوونی هاوپەیمانێتیی بەهێزمان لەگەڵ تورکیا. لە ناوچەکە قسە لەسەر پرسی کورد دەکەین وەک دەزانن لە ناوچەکە تەنها یەک گرووپی کوردی نییە بەڵکو ژمارەیەک گرووپ هەن. قسە لەبارەی چەند پرسێکی وەک تێکەڵاونەکردنی بەرژەوەندی ئێرانییەکان لە دژی بەرژوەندییەکانی تورکیا دەکرێت. لەبارەی هەموو ئەوانەوە دەدوێین بەڵام ناتوانم بڵێم دەگەینە گۆڕانکاری ریشەیی چونکە ئەم بڕیارە لەدەست سەرۆکە".
دانفۆرد ئاماژەی بەوە دا کە کۆمەڵێک کێشەی ئاڵۆز بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە، گوتی: "نامانەوێت پلانێک پێشکەش بکەین کە جێبەجێ نەکرێت یان قبوڵ نەکرێت، یاخود لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەیەک، کێشەیەکی دیکە بێتە ئاراوە".
جۆزێف دانفۆرد لەگەڵ پنتاگۆن وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی گەنجینە و دەزگا هەواڵگرییەکان رۆڵیان دەبێت لە پلانەکەدا، هەر پلانیکی سەربازی کە پێشکەش دەکرێت پێویستە ئامانجی سیاسیی هەبێت بەپێچەوانەوە ئەو پلانە سەرکەوتن بەدەستن ناهێنێت.
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، جۆزێف دانفۆرد ئاماژەی بەوە دا مەبەستی لە پلانەکە تەنها بەرەنگاربوونەوەی داعش نییە لە سووریا و عێراق، بەڵکو هەرەشەی گرووپە توندەڕەوەکانن لەسەر ناوچەکە و پێشکەشکردنی بژاردنەکان. بوونی ٤٥ هەزار شەڕکەری بیانی کە لە ١٢٠ وڵاتەوە هاتوونەتە ناو داعش لە سووریا و عێراق بووەتە کێشەیەکی هەرێمی و هەرەشەی تیرۆر لەسەر ناوچەکە.