Mehmet Şah Yılmaz,Muhammet İkbal Arslan
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2020
نیكۆسیا/ ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری نوێی کۆماری قوبڕسی باکوور، ئەرسین تاتار دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی وڵاتەکەی لەبەردەم بارهگای پارتی یەکێتیی نیشتیمانیی گوتارێکی پێشکەشی گەلەکەی کرد.
ئهرسین تاتار سوپاسی هاووڵاتییانی کۆماری قوبڕسی تورکی باکوور-ی کرد و رایگەیاند: "سوپاسی هەمووان دەکەم چ ئەوانەی دەنگیان پێداوم و چ ئەوانەی دەنگیان پێنەداوم. گرنگ ئەوەیە هەموومان پێکەوە کۆماری قوبڕسی توركی باکوور بەرەو ئایندەیەکی درەشاوە ببەین و هەوڵبدەین بۆ ئەوەی ئەم خاکە بەشێوەیەکی پارێزراو پێشکەشی گەنجان و جگەرگۆشەکانمان بکەین".
ناوبراو سوپاسی پشتیوانی و پیرۆزباییەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و جێگری سەرۆک کۆمار، فوئاد ئۆکتای کرد.
سەرکۆماری نوێی کۆماری قوبڕسی تورکی باکوور، جەختی لەوە کردەوە کە گەلەکەی لە هەموو شتێکدا شایەنی باشترین و جوانترینن.