Kaynak
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به پەلاماردانی بنكه‌ی سه‌ربازیی توركیا له شیلادزێ رایگه‌یاند "كاردانه‌وه‌ی گشتگیر و رێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌ولێر له‌كاتی خۆیدا له لایه‌ن ئێمه‌وه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی لێكراوه".
خولوسی ئاكار گوتی: "سوپای توركیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌موو جۆره ئاماده‌كارییه‌كی كردووه، هه‌موو جۆره ئاماده‌كارییه‌ك ته‌واوه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار باسی له‌وه كرد كه هه‌ندێک لایەن رووداوه‌كان به‌لاڕێدا ده‌به‌ن و گوتی: "هه‌ندێك ناپاك رووداوه‌كان به‌لاڕێدا ده‌به‌ن، باسی كورد و عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن و ناونیشانی هه‌ڵه ده‌ده‌ن. تاكه ئامانجی توركیا تیرۆریستانه".
خولوسی ئاكار هەروەها گوتیشی: "كه كات و شوێنی هات له منبج و خۆرهه‌ڵاتی فورات چالاكی و ئه‌ركه پێویسته‌كان بهجێدهگهیهندرێن".