Abdullah Shukur
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لەبارەی زیادکردنی باجی گومرگ لێدوانی پێشکەش کرد.
ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویهتی: "ھەر وڵاتێکی جیھان، دەیەوێت لەسەر ئەمریکا سامانێک بەدەست بھێنێت، ئەمەش ھەمیشە بە زیانی ئێمە بووە. ئەگەر نایەنەوێت باجیان بخرێتە سەر، ئەوا با کاڵاکانیان لە ئەمریکا بەرھەم بھێنن".
ههر له تویتهكهدا ترەمپ دهڵێت: "بەھۆی زیادکردنی باجی گومرگ دەست بە دانەوەی قەرزی خۆمان بە بڕی ٢١ تریلیۆن دۆلار دەکەین (قەرزی سەردەمی ئۆباما)، لە ھەمان کاتیش باج لەسەر خەڵکی خۆمان کەمدەکەینەوە. بەلانی کەمەوە رێککەوتنی بازرگانی باشتر بۆ وڵاتەکەمان ئەنجام دەدەین".
نوێنەری بازرگانی ئەمریکا، رۆبێرت لایسیزەر رۆژی چوارشەممەی رابردوو رایگەیاندبوو کە، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، رێنماییداوه به زیادکردنی باجی گومرگی بۆ سەر وڵاتی چین لە سەدا ١٠وە بۆ سەدا ٢٥.