جيهان

لێدوانی ترەمپ لەبارەی تۆماری دەنگی کوشتنی خاشقچی

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە نایەوێت گوێبیستی ئەو تۆمارە دەنگییە بێت کە لەکاتی کوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی لە نێو کۆنسولخانەی سعوودیە لە شاری ئیستانبوڵ تۆمارکراوە، راشیگەیاند کە ئەو تۆمارانە زۆر وەحشیگەرانەیە.

Abdullah Shukur  | 18.11.2018 - نوێکردنەوە : 19.11.2018
لێدوانی ترەمپ لەبارەی تۆماری دەنگی کوشتنی خاشقچی

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە نایەوێت گوێبیستی ئەو تۆمارە دەنگییە بێت کە لەکاتی کوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی لە نێو کۆنسولخانەی سعوودیە لە شاری ئیستانبوڵ تۆمارکراوە، راشیگەیاند کە ئەو تۆمارانە زۆر وەحشیگەرانەیە.

ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە تۆماری دەنگی کوشتنی خاشقچی لە دەستی ئەمریکادایە و زانیاری وردیشی لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگییە بەدەستگەیشتووە.

ترەمپ ئەو تۆمارە دەنگیانەی بە "تۆماری ئازارکێشان" ناوبرد و گوتی: "نەمویست گوێبیستی تۆمارە دەنگییەکان بم. ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ ئەوەی گوێبیستی بم. پڕە لە توندوتیژی، وەحشیگەرانە و پیسە".

ترەمپ ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە سزایان بەسەر چەند بەرپرسێکی سعوودیەدا سەپاندووە و گوتیشی: "لە ھەمان کاتدا ھاوپەیمانی ئێمەن و نامەوێت ھاوپەیمانێکی زۆر باش لە زۆر خاڵدا جێبھێڵم".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın