23 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2020
ته‌رابلوس- AA
هێزه‌كانی حكوومه‌تی تەبایی نیشتمانی لیبیا ئۆپه‌راسیۆنیان بۆسه‌ر چه‌كدارانی سه‌ربه سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر كه ته‌رابلوسی پایته‌خت ده‌كه‌نه ئامانج، ده‌ست پێكرد.
گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی "گڕكانی تووڕه‌یی"، مسته‌فا مهجعی له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
مسته‌فا مهجعی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە چه‌كدارانی سه‌ربه حه‌فته‌ریان له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ته‌رابلوس كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا، سێ ئۆتۆمبیلیان تێکشکاندووە.
گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی "گڕكانی تووڕه‌یی"، مسته‌فا مهجعی باسی له‌وه كرد، پێكدادانی توند له ناوچه‌كه كه چه‌كی جۆراوجۆری تیادا به‌كارده‌هێنرێت، درێژه‌ی هه‌یه.