Mücahit Aydemir
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
ته‌رابلوس – AA
سوپای لیبیا هەلیكۆپته‌رێكی له ناوچه‌ی سوكنه ناوەڕاستی ئەو وڵاتە خسته خواره‌وه كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی به‌كرێگیراوی كۆمپانیای ئه‌منی رووسیا "واگنه‌ر"ی هەڵگرتبوو.
گوته‌بێژی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سرت و جوفرە، جه‌نه‌راڵ عه‌بدولهادی دراهـ به میدیاكارانی راگه‌یاند، كاتژمێر ٠٩:٠٠ ئه‌و هەلیكۆپتهره خراوه‌ته خواره‌وه كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی به‌كرێگیراوی كۆمپانیای ئه‌منی رووسیا "واگنه‌ر"ی هەڵگرتبوو.
جه‌نه‌راڵ عه‌بدولهادی دراهـ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ناو هەلیكۆپته‌ره‌كه ته‌قیوونه‌ته‌وه و زانیاری زیاتری نه‌دا له‌باره‌ی رووداوه‌كه.