Said İbicioğlu,Hamdi Yıldız,Muhammet Ali Kemal
07 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2018
غه‌ززه - AA
له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل له‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی سه‌ر سنووری نێوان كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو و وڵاته‌كه‌یان كه خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌یان ئه‌نجامده‌دا، حه‌وت فه‌ڵه‌ستینی كه یه‌كێكیان مناڵه كوژران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه بڵاوكراوكراوهتهوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل له "خۆپیشاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره" حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه یه‌كێك له كوژراوه‌كان ته‌مه‌نی ١٦ ساڵه و ناوی حوسێن مادییه.
له راگهیهنراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ٤٤٦ دوێنێ هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیله‌وه برینداركراون كه ٢١٨یان به فیشه‌ك بووه.
ژماره‌ی فه‌ڵه‌ستینییه كوژراوه‌كان له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بۆ ٢٩ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.