Ahmet Karaahmet
03 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2022
ئیدلب – AA
له گوندی ئەتمە باکووری پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا کە سه‌ربازانی ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنیان لێ ئه‌نجام دا، ١٣ كه‌س کوژراون كه ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵن.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له گوندی ئەتمە كه به پاڵپشتی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی F-16 و هه‌لیكۆپته‌رێك ئه‌نجام درا له ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٠:٣٠ ده‌ستی پێ كرد.
دانیشتوویهكی گوندەکە كه كه نه‌ویست ناوی ئاشكرا بكرێت به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "له ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٠:٣٠ ده‌نگێك له ده‌ره‌وه ده‌هات، وام زانی بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت كه چوومه ده‌ره‌وه، بینیم هه‌لیكۆپته‌ر به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچەکەدا ده‌سوڕێنه‌وه و یه‌كێك له‌ناو ههلیكۆپتهردا به بڵندگۆ بانگه‌وازی ده‌كرد. سه‌ربازانی ئه‌مریكی ماوه‌یه‌ك داوایان ده‌كرد 'خۆت راده‌ست بكه'. وابزانم وایان بیر لێ كردبووه‌وه كه ئۆتۆمبێلێك بۆ هاوكاریكردن هاتبوو و ده‌ستیان كرد به ته‌قه‌كردن، خانووه‌كانی ئه‌م ناوه‌یش زیانیان پێ گه‌یشت".
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی كه له‌نێو داروپه‌ردووی داڕووخاوی گونده‌كه‌دا كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ١٣ كه‌س كوژراون كه شه‌شیان منداڵ و چواریان ژنن.
هه‌روه‌ها لایه‌نه ئه‌منییه خۆجێیه‌كانیش زانیاری ئه‌وه‌یان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو داوه كه سه‌ربازانی ئه‌مریكا کەسێكیان له ماڵه‌كه‌دا ده‌ستگیر كردووه و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوویانه.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو له دوای رووداوه‌كه، گرته‌ی ئەو شوێنەی کە ئۆپەراسیۆنەکەی تیادا ئەنجام درا تۆمار كرد.
له گرته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت له كاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، به‌هۆی ئاراسته‌كردنی بۆمبه‌وه چه‌ند دیوارێك و سه‌ربانی خانووه‌كه داڕووخاون، چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه سووتاوه و ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی ماڵه‌كه له‌ناو چوون و خوێنیش ده‌بیندرێت، هه‌روه‌ها پاشماوه‌ی ئه‌و تهقهمهنییانهیش ده‌بیندرێت كه سه‌ربازانی ئه‌مریكا به‌كاریان هێناوه.
سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئامانجی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، له‌وانه‌یه یه‌كێك بووبێت له‌و سه‌رده‌ستانه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كه به به‌ربڵاوترین شێوه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوشێوه‌ی له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له ئیدلب ئه‌نجام دا و رایگه‌یاند كه سه‌رده‌سته‌ی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كوژراوه.
- ئه‌مریكا ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه به‌بێ ناوهێنان
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، جۆن كێربی له‌مباره‌یه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكی کورت‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دراوه.
جۆن کێربی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، زیانی گیانی به‌ر ئه‌مریكییه‌كان نه‌كه‌وتووه و له ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیاریی زیاتریشدا ئه‌وا رای گشتیی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه.
كێربی خۆیشی بوارد له‌وه‌ی كه ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چ كه‌سێك یان كام گرووپ بووه.
لای خۆیشیه‌وه ئاژانسی ئهشۆسیەیتد پرێس له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت بڵاوی کردەوە، یه‌كێك له‌و ههلیكۆپتهرانهی به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كردبوو به‌هۆی كێشه‌یەکی ته‌كنیكییه‌وه نیشتووەتەوە و دواتر لەلایەن سەربازانی ئەمریکاوە تێكشكندراوه.