Zehra Ulucak
02 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌و هێرشه چه‌كداریه‌ی له شاری لاس ڤێگاسی ئه‌مریكا كرایه سه‌ر فێستیڤاڵێكی موزیك و، له ئه‌نجامدا لانی كه‌م دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، گومانلێكراوێك كوژرا.
پۆلیسی لاس ڤێگاس، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پاش ئه‌وه‌ی له نزیك هۆتێل ماندالای بای له شاری لاس ڤێگاس، هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر شوێنی كۆنسێرتێك، گومانلێكراوێك كوژراوه.
به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌و هێرشه‌دا 70 كه‌س برینداربوون و، باری ته‌ندروستی 12یان سه‌خته.
له شاره‌كه‌دا كه رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ گیراوه‌ته‌به‌ر، رێگای هاتن و چوون بۆ فڕۆكه‌خانه داخراوه.
به‌پێی قسه‌ی گه‌واهیده‌رانی رووداوه‌كه، لانی كه‌م كه‌سێكی چه‌كدار ته‌قه‌ی له به‌شداربووانی فێستیڤاڵه‌كه كردووه.
له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌نگی ته‌قه‌ی چه‌كی ئۆتۆماتیكی دێت و، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ڕاكردن شوێنه‌كه جێبهێڵن.