Rewa Mahmut Hasan
20 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2016
لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بۆ خولی ١٠یەم لەئێران، لەسەدا ٦٠ی ئەو کەسانەی ناوی خۆیان تۆمار کردووە مۆڵەتیان پێنەدراوە و، ئەمەش بۆتە هۆی دروست بوونی مشتومڕێکی زۆر.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڵاوی كردەوە كە لیژنەی چاودێری هەڵبژاردنەكانی سەربە ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستوور مۆڵەتی خۆ كاندید كردنیان نەداوە بە لەسەدا ٦٠ی ئەو كەسانەی بەنیازی خۆ كاندید كردن بوون.
ئاژانسی هەواڵی كرێكارانی ئێران (ئیلنا) بڵاوی كردۆتەوە كە ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسەتی ریفۆرمخوازەكان حوسێن مەرعەشی كاردانەوەی نواندووە بەرامبەر بە رەتكردنەوەی لەسەدا ٩٩ی كاندیدەكانی سەربە ریفۆرمخوازەكان.
مەرعەشی راشیگەیاندووە كە لە كۆی سێ هەزار كاندید تەنیا ٣٠ كاندیدیان قبووڵ كراون و لەكاتێكدا پەرلەمانی ئیران ٢٩٠ كورسیە. ئەمە جگە لەوەی تەنیا چوار كاندیدیان لە ناو تاران دا بۆ دیاری كراوە.
جان ئاجون لێكۆڵەر لە سیاسەتی دەرەوە لە وەقفی لێكۆڵینەوەی كۆمەڵگای و ئابووری و سیاسیی لە وەڵامی پرسیاری ئاژانسی ئانادۆڵودا ئاماژەی بەوەدا و كە ئەو رووداوەی ئێران دەركەوتەی پاوانخوازی هێزو دەسەڵاتە، بەقەد ئەوەی پرسێكی تەكنیكی بێت.
بڕیارە ٢٦ی شوباتی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پسپۆرانیش لەیەك كاتدا ئەنجام بدرێت و كاندیدەكان بۆ خولی ١٠یەمی پەرلەمانی، كێبركێ لەسەر ٢٩٠ كورسی پەرلەمانی دەكەن.