نیویۆرک - AA
بڕیارە زستانی ئەمساڵ حەفتەمین فیلمی دەرھێنەری ناودار (جۆرجی لوکاس) لە زنجیرە فیلمەکانی شەڕ ئەستێرەکان نیمایش بکرێ.
بە پێی لێدوانێکی ستودیۆکانی (ووالت دیسنەی) حەفتەمین فیلمی شەڕی ئەستێرەکان لە ١٨ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ەوە نیمایش دەکرێ.
بەڕێوەبەری ستودیۆکانی (ووالت دیسنەی) رایگەیاند: ھەشتەمین و نۆیەمین فیلمی زنجیرەی شەڕی ئەستێرەکان دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ دەکەونە سەر شاشەکان.
زنجیرە فیلمەکانی شەڕی ئەستێرەکان (Star Wars) کە وەک فیلمە زانستی و ترسناکەکان دەناسرێن، ھەمیشە لە نێو فیلمە باشەکاندا جێیان گرتووە.