غەززە
جەلعێد شالێت، ئەو سەربازە ئیسرائیلییەی ساڵی ٢٠٠٦ لە لایەن گروپێکی فەلەستینییەوە بەدیل گیرا، چیرۆکی گیرانی لەگەڵ سینەماکار و دەرھێنەری فەلەستینی (ماجید جوندی) بە پشتگیریی وەزارەتی کەلتووری حکومەتی فەلەستین، دەکاتە فیلمێکی سەعات و نیوی.
لەو بارەیەوە سینەماکار و دەرھێنەر ماجید جوندی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دەتوانین ئەو فیلمە بکەینە سێ بەش، بەشی یەکەم تایبەت بە چۆنێتی بەدیلگرتنی شالێت و بەشی دووەم تایبەتە بەو ئۆپەراسیۆنانەی ئیسرائیل بۆ رزگارکردنی شالێف ئەنجامیداو و بەھۆیانەوە سەدان کەس کوژران، بەشی سێیەمیش تایبەتە بە گۆڕینەوەی شالێت و دیلە فەلەستینییەکان."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.