Ramal Abdullah Mahmood
25 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2017
جاکارتا – AA
فڕۆکەیەکی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بەهۆی لەکارکەوتنی یەکێک لە ماتۆڕەکانی بەناچاری لە ویلایەتی ئاچەی رۆژئاوای ئیندۆنێزیا نیشتەوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵیی Antara ئیندۆنێزیی، فڕۆکەیەکی سەربازی جۆری Boeing 707 بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ناچاربووە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سوڵتان ئیسکاندەر مودا لە ویلایەتی ئاچە بنیشێتەوە.
فڕۆکەوانی فڕۆکەکە پەیوەندی دەکات بەتاوەری کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی ئاسمانی و داوای بەناچاری نیشتنەوە دەکات و، بۆ پێشگرتن لە مەترسی روودانی تەقینەوە سووتەمەنی فڕۆکەکە لە ئاسمان بەتاڵ دەکرێت.
بەر لە نیشتنەوەی فڕۆکەکە بەهۆی لە کارکەوتنی یەکێک لە ماتۆڕەکانی بۆ پێشگرتن لە رووداوی مەترسیدار لەسەر ئاستی باڵا لە فڕۆکەخانەکە رێوشوێنی ئەمنی چڕ گیرانە بەر.