ئیستەنبوڵ
هونهرمهندی ناوداری ئێران و جیهانی فرید فرجاد پێش کۆنسێرتێکی لە ئیستەنبوڵ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئارەزووی ئەوە دەکەم کە ژیانم لە شاری قۆنیای تورکیا بەسەر ببەم، ھۆکاری سەرەکی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە شاری قۆنیا بە شاری مەولانا بەناوبانگە، لە ژیانی ھونەریمدا مەولانا کاریگەریهکی زۆری لهسهرم ههبووه ، کاتێک کە مردیشم وەسییتەم ئەوەیه لەنزیک قەبری مەولانا بنێژرێم."
فرجاد باسی لهیهكچوونی ھەردوو کەلتوری وڵاتی تورکیا و ئێران كرد و گوتی: "ھەست و سۆزی مرۆڤ لە رێی ئامێرە میوزیکەکانی تورکی بە شێوەیەکی دیار خۆی نیشان دەدا. کەلتوری تورکیا و ئێران بە درێژایی مێژوو خاڵی ھاوبەشی زۆریان ھەیە. تورکیا ئەمرۆ گۆڕانکاری زۆری بەخۆیەوە دیتووە و مرۆڤەکان ھەست و بیری خۆیان لەڕووی ئایینی و سیاسی به شێوەیەکی سەربەخۆیانە دەردەبرن، بەڵام لە ئێران تاوەکو ئێستا ئەم جۆرە گرفتانە بەردەوامە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.