Sercan İrkin
10 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2026
ئەو شاندەی بە سەرۆکایەتی شاژنی بەلجیکا ماتیڵد لە چوارچێوەی ئەرکی ئابوورییدا سەردانی تورکیای کردووە، گەیشتە ئیستانبوڵ.
ئەو فڕۆکەیەی شاژن ماتیڵد و شاندی یاوەری هەڵگرتبوو، کاتژمێر ١٢:٠٠ لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ نیشتەوە.
شاژنی بەلجیکا ماتیڵد و شاند یاوەری لە فڕۆکەخانە لەلایەن وەزیری خێزان و كاروباری کۆمەڵایەتی توركیا، ماهینوور ئۆزدەمیر گۆکتاش و بەرپرسانەوە پێشوازیان لێکرا.
شاندەكهی شاژنه ماتیڵد پێكهاتووه له جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی وڵاتهكه، ماکسیم پریڤۆت و وەزیری بەرگریی کە بەرپرسە لە بازرگانیی دەرەکی، تیۆ فرانکن و سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی پایتەختی برۆکسل، بۆریس دیلیس و سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی فلامان، ماتیاس دیپیندایل و جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی ڤالۆن، پیێر-ئیڤ یەهۆلیت و ٤٢٨ نوێنەری کەرتی تایبەت.
چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی سەردانی ئەرکی ئابوورییەوە، ئیرادەیەکی هاوبەش بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا-بەلجیکا کە لەم دواییانەدا پهرهی سەندووە، لە ڕێگای هەمەجۆرکردنی بوارەکانی هاریکاریی نیشان بدرێت و پەیوەندیە ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و بەلجیکا بە شێوەیەکی هەمەلایەنە تاوتوێ بکرێن.
لەم چوارچێوەیەدا پێشبینی دەکرێت لە سێکتەرە سەرەکییەکاندا بەتایبەت وزە، پیشەسازی بەرگریی، فڕۆکەوانی، لۆجستی، تەندروستی و زانستەکانی ژیان، بانکداری، تەکنەلۆجی و دیجیتاڵکردن، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و کار هەڵبسەنگێندرێن، سەردانی کۆمپانیاکان ڕێک بخرێت و دیدارە دووقۆڵیەکان و پەیوەندییەکانی نێوان کۆمپانیاکان (B2B) ئەنجام بدرێن.