Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
30 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، رائید شان رۆبەرتسن رایگه‌یاند، سه‌ربازانی ئه‌مریكا و توركیا ئاماده‌كارییه‌كان و مه‌شقیان بۆ ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له منبج، ته‌واوكردووه.
رائید شان رۆبەرتسن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌ركه‌كانی ئاماده‌كاری و مه‌شقی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بۆ ده‌ورییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌ی منبج ته‌واوبوون. هه‌ردوو هێز بۆ ده‌ستكردن به ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش جێگا ده‌گرن".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، رائید شان رۆبەرتسن خۆی بوارد له زانیاری دان سه‌باره‌ت به مێژووی ده‌ستپێكردنی دهورییهكان و ئاماژه‌ی به‌وه دا له میانی ئاماده‌كاریه‌كانی ئه‌ركدا هێزه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا له‌باره‌ی توانای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شدا له هه‌ماهه‌نگیدا ده‌بن و له ئۆپه‌راسیۆنه تاكتیكیه هاوبهشهكانیشدا بابه‌ته‌كانی گونجان و ئه‌منی تاوتوێ ده‌كه‌ن.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له ده‌ورییه‌كه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن جگه له مه‌شق و راهێنان پێكردنیان له‌سه‌ر چه‌ك، چه‌ند جۆرێك مه‌شق و راهێنیانیان پێكراوه بۆ دروستكردن و بڕینی په‌یوه‌ندی، هێنانه‌دی سه‌قامگیری به كۆنتڕۆڵكردنی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان و خاڵه‌كانی پشكنینی هاتوچۆ.