Qais Omar Darwesh Omar
27 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2026
سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس ڕایگەیاند کە کوشتنی وەزیری بەرگریی مالی، سادیۆ کامارا کردەیەکی تیرۆریستییە و سەرکۆنەی دەکەن.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی فەڵەستین "WAFA" بڵاویکردەوە کە مەحمود عەباس لە پەیامێکدا بۆ کوژرانی وەزیری بەرگریی مالی، سادیۆ کامارا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرکۆماری مالی، ئاسیمی گۆیتا کردووە.
بەپێی ئاژانسەکە سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس لە پەیامەکەیدا کوشتنی سادیۆ کامارا بە کردەیەکی تیرۆریستی لەقەڵەمداوە، ھەروەھا پاڵپشتی فەڵەستینی بۆ کۆماری مالی لە ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆردا، دووپات کردووەتەوە.
پێشتر حکوومەتی ڕاگوەزی مالی ڕاگەیاندبوو کە وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، سادیۆ کامارا لە ئاکامی ھێرشێکی چەکدارییکدا، کوژراوە.