Ahmet Dursun
30 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2026
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی، پێشێل كردنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە و ئاشتیی و سەقامگیریی جیهانییە و، ڕایگهیاند: "هەر جۆرە هەوڵێکی گەمارۆی دەریایی و سنووردارکردن شکست دههێنێت".
بهپێی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی ئێران (IRNA)، پزیشکیان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی کەنداوی بەسره (فارس)، باسی لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گەمارۆی دەریایی کرد.
پزیشکیان باسی لهوه كرد ئاسایشی کەنداوی بەسره تەنیا به هاریکاریی وڵاتانی کەناراوەکان دابین دەکرێت و، جەختی لەسهر ئهوە کردەوە ناوچەکە کایەیەکی كراوه نییە بۆ دەستوەردانی دەرەکی تاك لایەنە.
پزیشکیان کەنداوی بەسرهی وەک بەشێکی دانەبڕاو لە ناسنامەی نیشتمانیی ئێران و هێمای سەروەریی وڵاتهكه ناوزهند کرد و، ئاماژە بەوە کرد هەوڵەکانی ئەم دواییەی گەمارۆی دەریایی و سنووردارکردنی ڕێگا بازرگانییەکان، ئامانج لێی دروستکردنی گوشارە لەسەر ئێران.
گوتیشی: "هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی، پێشێل كردنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە و ئاشتیی و سەقامگیریی جیهانییە. هەر جۆرە هەوڵێکی گەمارۆی دەریایی و سنووردارکردن شکست دههێنێت".