İsmet Karakaş
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردغان، بە هۆى ئەوەى ئەو وێنەيەى كە ئەمڕۆ گۆڤارى فەڕەنسى چارلى ئيبدۆ لەسەر بەرگى گۆڤارەكە بڵاويكردووەتەوە، ناوەڕۆكى بێڕێزى لە بەرامبەرى تێدايە، سكاڵايەكى ياسايى پێشكەشى داواكارى گشتيى ئەنقەرە كرد.
ئەو سكاڵايەى ئەردۆغان، كە لەلايەن پارێزەرەكەى حوسێن ئايدن-وە پێشكەشى داواكارى گشتيى ئەنقەرە كرا، داواى كردنەوەى لێكۆڵينەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرى نووسين، بەڕێوەبەرى گشتيى بڵاوكردنەوە و كاريكاتێريستى گۆڤارەكە کردووە بە تۆمەتى "بێرێزيكردن لە بەرامبەر سەركۆمار".
سكاڵاكە، ئاماژەى بەوەكردووە كە ئەو بابەتە لە چوارچێوەى ئازادى رۆژنامەوانى و رادەربڕين نييە و پێويستە دامەزراوە مێدياييەكان پابەندى رێنمايى و پرەنسيپەكانى رۆژنامەوانى بن و خۆيان بە دوور بگرن لەو هەڵسوكەوتنانەى كە پێشيلكارى ماف و ئازادى تاكەكان دەكات.
سكاڵاكە، جەخت لەوە دەكاتەوە كە لە ماددەكانى ٢٦ و ٢٨ى دەستوور ئازادييەكى بێ سنوورى رادەربڕينى نەداوە بە رۆژنامەوانى و لە زۆربەى بڕيارەكانى دادگاى مافەكانى مرۆڤى ئەورووپا ئازادى رۆژنامەوانى، لەگەڵ ئەرك و پابەندبوونەكانى رۆژنامەوانى باسكراوە.
سكاڵاكە، ئەوەى ئاشكراكردووە كە ئەو وێنەيەى چارلى ئيبدۆ بەكارهيناوە، كەسايەتى، رێزدارى و ئيعتيبارى سەركۆمار ئەردۆغانى كردووەتە ئامانج و تاوانى بێڕێزى لە بەرامبەر سەركۆمار ئەنجامدراوە و تیايدا هاتووە، "داواى كردنەوەى لێكۆڵينەوەيەک لەگەڵ تاوانباران لەسەر تاوانەكە و كردنەوەى داوايەكى راى گشتى لە چوارچێوەى ئەو بەڵگانەى پێشكەشكراوە و بە حوكمى پلەكەى".