Abdullah Shukur
13 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سێناتۆی ئەمریکا ئەو رەشنووسە پڕۆژە یاسایەی پەسند کرد کە تێدا شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بە بەرپرسی تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقجی دادەنێت.
ھەورەھا سێناتۆی ئەمریکا، بە ٥٦ دەنگی بەڵێ لەبەرامبەر ٤١ دەنگی نەخێردا، پرۆژە یاسایەکی پەسند کرد، کە پێشنیاری کردووە یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا، تایبەت بە ھاوپەیمانییەتی عەرەبی بە رابەرایەتی سعودیە لە یەمەن بوەستێنێت.
سێناتۆی ئەمریکا، رەشنووسی پڕۆژە یاسای ناساندنی ھێرشەکانی سوپای میانماری بۆسەر مسوڵمانانی ئاراکانی-يش وەک "رەشەکوژی" قبوڵ کرد.