Laith Al-jnaidi
21 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2026
سوپای ئیسرائیل پێشێلکارییەکی نوێی لە باشووری سووریا ئەنجامدا و چووە ناو گوندێکی سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری ئەو وڵاتە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا "سانا" بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو گوندی تەرنجە سەربە پارێزگای قونەتیرە.
ڕاشیگەیاندووە کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە میانی چوونە ناو گوندی تەرنجە، سێ کەسی دانیشتووی گوندەکەیان، دەستگیرکردووە.
بەپێی ئاژانسەکە، سێ کەسەکە دوای دەستگیرکردنیان، لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بەرەو شوێنێکی نادیار براون.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت دوێنێ دووشەممە، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل چوونە ناو گوندی بەریقە سەربە پارێزگای قونەتیرە و لە میانی دوو گەنجیان دەستگیرکرد.