Selen Valente Rasquinho
08 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2026
سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک ڕوتە یەکەم ڕۆژی لووتکەی ئەنقەرەی بە سەرکەوتنێکی گەورە ناوزهند كرد و، ڕایگهیاند: "لە ئەنجامدا ناتۆیەکی زۆر بەهێزتر و لە ناو ناتۆیەکی بەهێزتریشدا، ئەورووپایەکی زۆر بەهێزتر دەردەکەوێت".
لە دووەم ڕۆژی لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە و پێش دەستپێکی دانیشتنی سەرەکی کە سەرۆک دەوڵەت و حکوومەتەکان لە "کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئەتڵەنتیكی باکوور" کۆدەکاتەوە، ڕوتە بۆ ڕۆژنامهنووسان دووا.
ڕوتە سوپاسی سەرکۆمار ئەردۆغان، حکوومەتی تورکیا و دانیشتووانی ئەنقەرەی کرد و گوتی: "بە ڕاستی ئهمه بهرز دهنرخێنین. ئەمە لووتکەیەکی گرنگە. ئێوە زۆر بەڕێز و میواندۆستن".
سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕوتە، جەختی لەوە کردەوە، لووتکەی لاهای کە ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، تەواو پەیوەست بوو بە پلاندانان و دیارییکردنی ئامانجەکانەوە، ئهمه له كاتێكدا لووتکەی ئەنقەرە پەیوەستە بە جێبەجێکردن و بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە.
ڕوتە ئاماژەی بە زیادبوونی توانای خەرجی و وەبەرهێنان لە پیشەسازیی بەرگریی سەرانسەری هاوپەیمانییەکەدا كرد و، دهربارهی ڕۆژی یەکەمی لووتکەکەش گوتی: "دوێنێ سەرکەوتنێکی گەورە بوو. دەستپێشخەرییەکی گەورە کرا، زۆرێک لە گرێبەستی نوێ و بەڵێنی نوێ ڕاگەیاندرا".