Mahmut Geldi
24 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2026
سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی كرده سهر چەندین خانوو و دامەزراوەی بازرگانیی کەرتی غەززە.
لە هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی فەڵەستین (WAFA)دا ئاماژە بەوە کراوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل گەڕەکی زەیتونی شاری غەززەیان بۆردومان کردووە.
لە هەواڵەکەدا باس لهوه كراوه بەهۆی هێرشەکەوە ژمارهیهك هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.
ههروهها لە هەواڵەکەدا باس لهوه كراوه فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشیان كردووهته سهر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە لە باکوور و ناوچەی ئەلفهلوجه.
لە هەواڵەکەدا جەخت لهسهر ئهوه كراوهتهوه فڕۆکە جەنگییەکان خانوویەکیان لە کەمپی پەنابەرانی ئەلبورهیج لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومان کردووە و، چەندین دامەزراوەی بازرگانیی شاری غەززەشیان کردووەتە ئامانج.
سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥دا چووە بواری جێبەجێ کردنەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا زیاتر لە ٧٣ هەزار فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.