Şerife Çetin
01 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2026
سكرتێری گشتیی ناتۆ، مارك ڕوته ڕایگهیاند: "لە ڕوانگەی ناتۆ تورکیا وڵاتێکی زۆر گرنگە. هەرە سەرەتاوە بەشێکە لە هاوپەیمانێتییەکە. ئەمڕۆش خاوەنی یەکێک لە بەهێزترین سوپاکانی ناتۆیە. سوپای تورکیا بە تەواوی پڕچهك و مەشقپێکراوه".
پێش لووتکەی ئەنقەرە کە بڕیارە ڕۆژانی ٧-٨ی تەمووزدا ساز بکرێت، ڕوته لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل، وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوی سەبارەت بە چاوەڕوانییەکان لە لووتکەکە، ئاڵنگاریییه سەرەکییەکانی بەردەم هاوپەیمانێتییەکە و هاوکارییەکانی تورکیا بۆ ناتۆ دایەوە.

ڕوته باسی له گرنگیی پێگهی توركیا له ناو هاوپهیمانی ناتۆ كرد و، ڕایگهیاند: "لە ڕوانگەی ناتۆ تورکیا وڵاتێکی زۆر گرنگە. هەرە سەرەتاوە بەشێکە لە هاوپەیمانێتییەکە. ئەمڕۆش خاوەنی یەکێک لە بەهێزترین سوپاکانی ناتۆیە. سوپای تورکیا بە تەواوی پڕچهك و مەشقپێکراوه".
گوتیشی: "(تورکیا) بوونی ژێرخانێکی گەورەی پیشەسازی بەرگریی کە لە نزیکەی سێ هەزار کۆمپانیا پێکهاتووە، دەرفەتێکی گرنگە بۆتان".
ههروهها ڕوته ئاماژهی بهوه كرد زیادکردنی بەرهەمهێنانی پیشەسازی بەرگریی دەکرێت وەک یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان دەربکەوێت و، ڕایگهیاند: "لە ڕاستیدا لە مەکۆی پیشەسازی بەرگرییشدا کە لە یەکەم ڕۆژی لووتکەی ئەنقەرەدا ساز دەکرێت، بە شێوازێکی سەرەکی سەرنج دەخەینە سەر ئەم بابەتە".
