Kasım İleri
15 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2023
واشنتۆن-AA
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه له ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدندا له دێلاوێر، پێنج به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه‌ی "نهێنی" دۆزراونه‌ته‌وه.
سكانداڵی به‌ڵگه نهێنییه‌كانی جۆ بایدن به‌رده‌وامه. راوێژكاری ناوبراو، ریچارد ساوبه‌ر، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بڵاوكرده‌وه كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه له ناوندی دیپلۆماتی بایدن و ماڵه‌كه‌ی له دێلاوێر، دۆزراونه‌ته‌وه.
ریچارد ساوبه‌ر باسی له‌وه كردووه پێواژوویهك به هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانگه‌ی ئه‌رشیڤه نیشتمانییه‌كان و وه‌زاره‌تی داد به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی دیكه له ماڵه‌كه‌ی بایدن له ویڵمینگتۆن، چووه‌ته شوێنه‌كه و شاندێكی وه‌زاره‌تی داد كه له كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌ته‌كه پێكهاتووه هاوه‌ڵییان كردووه و له‌نێو دۆكیومێنته‌كانی ئه‌وێشدا پێنج به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی دیكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
ساوبه‌ر باسی له‌وه‌شكردووه كه له‌وێ به‌ڵگه‌نامه‌كان راده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی داد كراون.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه كۆشكی سپی هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌و دادوه‌ره ده‌سه‌ڵات پێدراوه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه ده‌ستنیشانكراوه.