Fahrettin İbrahim
25 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران محەممەد جەواد زەریف لەبارەی ناردنی زیاتری هێزەی ئەمریکا بۆ رۆژەهەڵاتی ناوڕاست هەڵوێستی نیشان دا و رایگەیاندووە: "ئەم بابەتە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی نێودەوڵەتی زۆر مەترسیداوە و دەبێ رووبەڕووی ببینەوە".
هەواڵنیری فەرمی ئێران ئیرنا، رایگەیاندووە، زەریف بەرلە رۆیشتنی لە پاکستان رایگەیاندووە، "ئەمریکییەکان بۆ وەڵامدانەوە بە کردەوە دوژمنکارانەی خۆیان و لە ئاراستەی سیاسەتی گرژی خولقێنی لە کەنداوی فارس ئەم کارانە دەکەن".
کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێ، رۆژی رابردوو کاربەدەستانی واشنتۆن بڕیاریان دا 1500 سەربازیی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوڕاست بکەن.
زەریف دوای پەرەسەندنی گرژی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا، زنجیرەیەک سەردانی چەند وڵاتێکی ئاسیا کرد و بڕیاریشە سەردانی عێراق بکات.