Abdullah Shukur
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2018
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی راگەیاند لەمەڕ دادگایکردن و دەستبەسەرکردنی کچێکی فەڵەستینی بە ناوی عەھد تەمیمی لەلایەن ئیسرائیلەوە.
گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستێفان دوجاریک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆی وەڵامی پرسیارێکی پەیوەندیدار بە دەستبەسەرکردنی عەھد تەمیمی کچە فەڵەستینییەکە دایەوە.
دوجاریک راشیگەیاند کە دەبێ رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگیرێت، راشیگەیاند "بە تایبەتی نیگەرانین لەمەڕ دەستبەسەرکردنی منداڵان".
دوجاریک باسی لە قەیرانی سووریا کرد و گوتی: "نیگەرانین لەمەڕ سەلامەتی ھەزاران کەس لە غوتای رۆژھەڵات، چۆلاییەکانی حەما و باشووری ئیدلب".
لەلایەکی دیکەش دوجاریک ئەوەشی خستەڕوو کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتەرێس رایگەیاندووە کە دەبێ لایەنەکان بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا بخەنە بەردەم بەرژوەندییەکانی خۆیان. ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، مارک لۆوکۆک لە ٩-١٢ی کانوونی دووەم سەردانی سووریا دەکات.