Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2018
جۆهانسبێرگ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به ئاماژه‌دان به به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی ئه‌فریقا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا رایگه‌یاند: "به تایبه‌ت پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێین هاوكاری وڵاتانی ئه‌فریقا بین له به‌ره‌وپێشخستنی پڕۆژه‌كانیان بۆ وزه‌ی نیشتیمانی".
پوتین له میانی به‌شداریكردن له ده‌یه‌مین لووتكه‌ی به‌ڕازیل-رووسیا-هیندستان-چین- کۆماری باشووری ئه‌فریقا (BRICS) له جۆهانسبێرگ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
پوتین به پێویستی زانی كه وڵاتانی ئه‌فریقا له ژێر چاودێری BRICS بخرێنه ناو ستراتیجیه‌تی پته‌وكردنی هاوبه‌شه ئابوورییه‌كان و گوتی: "پێویسته BRICS و ئه‌فریقا له‌باره‌ی ئابووری، داهات و ئاسایشی خۆراكه‌وه له هه‌ماهه‌نگیدابن. به تایبه‌ت پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێین هاوكاری وڵاتانی ئه‌فریقا بین له به‌ره‌وپێشخستنی پڕۆژه‌كانیان بۆ وزه‌ی نیشتیمانی".
پوتین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا هه‌نگاوی باشیان ناوه بۆ په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستی باڵادا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌فریقا، گوتی: "ساڵی رابردوو قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان رووسیا و وڵاتانی ئه‌فریقا له سه‌دا ٢٥ زیادی كرد. كۆمپانیا رووسییه‌كان گرنگی به بواره‌كانی وه‌ك پیشه‌سازی و كشتوكاڵی ده‌ده‌ن له ئه‌فریقا.
ئه‌فریقا یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو وزه هه‌نارده‌ی جیهان ده‌كات و له سه‌دا ٨،٩ی گازی سرووشتی جیهان و له سه‌دا ١٠،٢ نه‌وتی جیهان له‌وێ بەرهەم ده‌هێنرێت.