مۆسکۆ
بۆ زیندوو راگرتنی یادی جەژنی (پاسکالیا) لە رووسیا ساڵانە خەڵکی ئهو وڵاته بە جۆش و خرۆش پێشوازی لەو یادە دەکەن و بەرزی رادەگرن.
ھەموو ساڵێک لە مۆسکۆ ھەفتەیەک پێش دەست پێکردنی ئاھەنگەكه، ھێلکەکان بە شێوازی جۆراوجۆر رەنگ دەکرێن. لە مۆزەخانەی مێژوویی مۆسکۆ ئامادەکارییەکان بۆ ئاھەنگی جەژنی پاسکالیا بەردەوامە بۆ ئەو مەبەستەش پیشانگایەکی رەنگکردنی ھێلکە بە مادەی پۆرسەلین کرایەوە لەگەڵ ئەوەش خولێکی فێرکردنی رەنگکردنی ھێلکە بۆ ئارەزوومەندان کرایەوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.