Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترمپ له ساڵیادی ٢٤ی نیسان كه له لایه‌ن ئه‌رمه‌نییه‌كانه‌وه به رووداوه‌كانی ١٩١٥ له قه‌ڵه‌م ده‌درێت به زمانی " Meds Yeghern " به‌كارهێنا كه به‌واتای "كاره‌ساتی گه‌وره" دێت.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه له ساڵیادی رووداوه‌كانی ١٩١٥ تره‌مپ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی تره‌مپدا هاتووه "ئه‌مڕۆ یادی ئازاردراوانی یه‌كێك له كۆمه‌ڵكوژییه هه‌ره گه‌وره‌كانی سه‌ده‌ی بیست 'Meds Yeghern' ده‌كه‌ینه‌وه".
تره‌مپ هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می دەوڵەتی عوسمانی، هێنری مۆرگهنتیای له پێناو ئه‌رمه‌نییه‌كان به‌بیر هێناوه‌ته‌وه.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌ستیان كردووه به ژیانێكی نوێ و نووسیوویه‌تی: "جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌یه‌نه‌وه له پێناو هێنانه‌دی داهاتوویه‌كی لێبوردانهتر وه‌ك هه‌نگاوێكی گرنگ رووداوه ئازاراوییهكانی رابردوو دان پێدا بنێین و به بیریان بهێنینه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه "له ساڵی ١٩١٥ یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ئه‌رمه‌نی ده‌ركراون یان كوژراون یاخود راگوێزراون".