Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
23 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ و راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا جۆن بۆڵتۆن له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند کە، لاڤرۆڤ و بۆڵتۆن له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كردووه له‌باره‌ی پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك ره‌وشی سووریا، ئه‌فغانستان، ئۆكراین و كۆریای باكوور.
له به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاریگه‌رانه له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌مان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هێنانه‌دی سه‌قامگیری ستراتیژی".