Irmak Akcan, Yılmaz Öztürk
09 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2026
بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە سەرۆکی وڵاتەکەیان، دۆناڵد ترەمپ پلانی ھەیە، ژمارەیەک وڵاتی ئەندام لە ناتۆ بەھۆی ئەوەی پاڵپشتی شەڕەکەی دژبە ئێرانیان نەکردووە، سزا بدات.
بەرپرسەکانی ئەمریکا کە ناوی خۆیان ئاشکرا نەکردووە قسەیان بۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ (WSJ) کردووە و ئاماژەیان بەوەشداوە کە دۆناڵد ترەمپ پێیوایە ژمارەیەک وڵاتی ئەندام لە ناتۆ پاڵپشتی شەڕەکەی دژبە ئێرانیان نەکردووە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا، لە ئێستادا دۆناڵد ترەمپ پلانێک تاوتوێ دەکات، بۆ ئەوەی بەپێی پلانەکە ژمارەیەک وڵاتی ئەندام لە ناتۆ بەھۆی ئەوەی پاڵپشتی شەڕەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێرانیان نەکردووە، سزا بدات.
ھەروەھا ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کە پلانەکەیش بریتییە لە کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکایە لەو وڵاتانەی ئەندام لە ناتۆ کە بەشدارییان لە شەڕەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران نەکردووە و ئەو ھێزانەی ئەمریکا لەو وڵاتانەی ئەندام لە ناتۆ جێگیر دەکرێن کە پاڵپشتیان لە شەڕەکە کردووە.
باسیان لەوەش کردووە کە ھەر لە چوارچێوەی پلانەکە، بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا یان لە ئیسپانیا یان ئەڵمانیا دادەخرێت.