Stephanie Rady
23 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2026
لە ئاکامی تەقەی سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، دوو کەس کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەھۆی لێکتێگەیشتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران، ماوەی دوو ڕۆژ بوو گرژییەکان لە باشووری لوبنان کەمببوونەوە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی لوبنان "NNA" بڵاوی کردەوە کە سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە میانی کارەکانی کردنەوەی ڕێگای شارۆچکەی نەبتییە باشووری لوبنان، تەقەیان لە سێ کەس کردووە.
ئاژانسەكه باسی لەوەش کردووە کە لە ئاکامی تەقەکردنەکەدا، دوو لەو سێ کەسە کوژراون و ئەوەی دیکەش برینداربووە.
لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە، "شانەیەکی چەکدار" دوای نزیکبوونەوەی لە ناوچەی ئارام لە باشووری لوبنان، لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە تەقەی لێکراوە.