Nuran Erkul Kaya, Aladdin Mustafaoğlu
09 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2026
دوای ڕێککەوتنی ئاگربەستی کاتی نێوان ئەمریکا و ئێران، یەکەم کەشتی بە گەرووی ھورمزدا تێپەڕبوو.
کۆمپانیای "MarineTraffic" کە تایبەتە بە بەدواداچوون بۆ جوڵەی کەشتییەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کەشتی بارھەڵگریی "Daytona Beach" کە ئاڵای لیبیریای ھەڵکردووە دوای ئەوەی لە بەندەر عەباس لە ئێران دەستی بە جووڵەکرد، بە گەرووی ھورمزدا تێپەڕی.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، کەشتییە دوای تێپەڕبوونی بە گەرووی ھورمزدا، بەرەو ئیمارات ڕۆشتووە.