دواكاری ئەمریکا بۆ گفتوگۆی بێ مەرج لەگهڵ کۆریای باکوور
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لیندا تۆماس گرینفیڵد رایگەیاند کە داوای گفتوگۆی بێ مەرجیان پێشکەش بە کۆریای باکوور کردووە و کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی بەردەوام و بنەڕەتی دروست ببێت.
New York
نهتهوه یهكگرتووهكان - AA
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لیندا تۆماس گرینفیڵد رایگەیاند کە داوای گفتوگۆی بێ مەرجیان پێشکەش بە کۆریای باکوور کردووە و کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی بەردەوام و بنەڕەتی دروست ببێت.
دوای ئەوەی کۆریای باکوور رایگەیاند کە "جۆری نوێی مووشەکی بالیستی ژێر دەریایی" تاقی كردووهتهوه، ئەمریکا و بەریتانیا بەرنامەی ئهتۆمی پیۆنگ یانگ-یان گواستهوه بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودهوڵهتیی.
لیندا تۆماس گرینفیڵد له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامهنووسان، تاقی کردنەوەی مووشەکی بالیستی لەلایەن کۆریای باکوور ئیدانە کرد و ئاماژهی بهوه كرد کە ئهو تاقیكردنهوانه پێشێلكردنی بڕیارهکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودهوڵهتییه.
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دوایین تاقیکردنەوەی مووشەکیی بالیستی کۆریای باکووری به "هاندانێكی بێباکانە" ناوزهند كرد و داوای لە پیۆنگ یانگ کرد کە خۆی به دووربگرێت لە هاندانی زیاتر.
لیندا تۆماس گرینفیڵد ئهوهشی خستهڕوو كه له پێناو داماڵینی نیمچە دوورگەی کۆریا له چهكی ئهتۆمی، کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی بەردەوام و بنەڕەتی دروست بێت، بۆ ئهوهش داوای گفتوگۆی بێ مەرجیان پێشکەش بە کۆریای باکوور کردووە.
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لیندا تۆماس گرینفیڵد ههروهها جەختی لەسهر ئهوە کردەوە کە ئامادەن لە نزیکەوە کار لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکەن له پێناو كهمكردنهوهی گرژییەکان له ناوچهكهدا.
کۆریای باکوور رۆژی ١٥ی ئەیلوولی رابردوو، مووشهكێكی بالیستی مەودای کورتی تاقی كردهوه و لە ٢٨ی هەمان مانگیشدا تاقی كردنهوهیهكی دیكهی مووشهكیی ئهنجام دا كه ئاژانسی هەواڵیی ناوەندی کۆریای باکوور (KCNA) بە "هایپەرسۆنیکی تازە گەشەسەندوو" ناوزهندی کرد.
بههۆی بەرنامە ئهتۆمییهكهیهوه، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودهوڵهتیی لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تا ئێستا، سزای ئابووریی و سەربازیی بەسەر کۆریای باکووردا سەپاندووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن